توێژینەوەیەک مەترسیی خوویەکی باو لەکاتی توالێتدا ئاشکرا دەکات

رووداو - تەندروستی

رەنگە شێوازی ژیانی تاکەکانی ئەم سەردەمە ئەوەندە سەرقاڵی و جەنجاڵیی کار و کارەکانی رۆژانەی تێدا بێت کە کاریگەریی لەسەر هەموو جووڵە و کردەیەکی رۆژانەی تاک بکات، توێژینەوەیەکیش باسی خوویەکی مەترسیداری کاتی توالێت دەکات.
 
توێژینەوەکە لە کۆنفرانسی ساڵانەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس لە سان دیێگۆی کالیفۆڕنیا پێشکێش کرا و توێژەرانی زانکۆی ماساچوسێتسی ئەمریکی کردوویانە، دەریدەخات؛ لەکۆی 125 نەخۆش کە کێشەی مایەسیری و کۆڵۆنیان هەبووە، دەرکەوتووە 40٪ـیان زۆرجار لەکاتی توالێتدا مۆبایلیان بەکارهێناوە.
 
د. تریشا ساتیا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: زۆرترین بەکارهێنەرانی مۆبایل لە توالێتدا هەواڵەکانیان خوێندووەتەوە، هەندێکیشیان چاتیان کردووە؛ زیاتر لە شەش خولەکیشیان لە توالێتدا پێچووە.
 
ئەو توێژینەوەیە ئاشکرای دەکات، ئەوانەی مۆبایل لە توالێتدا بەکاردەهێنن، ئەگەری تووشبوونیان بە مایەسیری و برینی کۆم 46٪ زیاترە، بەراورد بەوانەی مۆبایل بەکارناهێنن و ماوەیەکی کەم لە توالێتدا دەمێننەوە.
 
وەڵامی چەندان پرسیار لەبارەی مایەسیری و چارەسەرەکانی بزانە.
 
د. نەرمین تەها، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی: مانەوەی زۆر لە توالێت و دانیشتن بە دیار مۆبایلەوە هۆکارێكی تووشبوون بە قەبزی و مایەسیری