توێژینەوەیەکی نێوخۆیی: سینگڵەکانی کەلار خەویان خۆشە
رووداو - تەندروستی
مامۆستایەکی زانکۆ لە کەلار دوای دوو ساڵ توێژینەوە لەسەر نزیکەی پێنج هەزار کەس، پەیوەندیی نێوان دۆخی کۆمەڵایەتی، ئابووری و تەندروستیی لەگەڵ کواڵیتیی خەودا لە کەلار ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ چوار شەممە 3-9-2025 هەواڵ لەتیف، مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی گەرمیان لە شاری کەلار بە رووداوی راگەیاند، "ئەوانەی قەڵەو و هاوسەرگیرییان کردووە خەویان ناخۆشترە بەراورد بەوانەی سینگڵ و وەرزشڤانن."
مامۆستاکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، "سەقامگیریی باری دارایی و بەرزیی ئاستی زانیاری، کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر باشترکردنی کواڵیتیی خەو هەیە.
هەروەها دەڵێت "ئەوانەی کە باری داراییان باشبووە خەویان باشتربووە، ئەوانەشی بڕوانامەدان بوون و ئاستی هۆشیارییان بەرز بووە، کواڵیتیی خەویان باشتربووە".