پسپۆڕێک: 14٪ـی خەڵکی عێراق شەکرەیان هەیە
رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی پسپۆڕ ئاشکرای دەکات، 14٪ـی خەڵکی عێراق نەخۆشیی شەکرەیان هەیە و زۆرترینیان شەکرەی جۆری دووە.
شەشەم کۆنفرانسی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە سلێمانی بەردەوامە و د. عەزیز رواندزی، راوێژکاری نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو بە رووداوی راگەیاند، پسپۆڕانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی هاتوون بۆ ئەوەی نوێترین چارەسەر و رێگەکانی چارەسەریی شەکرە بخەنەڕوو.
د. عەزیز رواندزی دەڵێت: نەخۆشیی شەکرە ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت، دەشێت ببێتە هۆی لەدەستدانی چاو، لاوازیی گورچیلە، سستبوونی دڵ، لاوازیی سێکسی و لەبیرچوونەوە.
ئەوەشی گوت، بە پارێزکردن لە خۆراک و خەوێکی باش پاشانیش پشکنینی پێشوەختە، گرنگن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی.