چارەسەرکارێکی دەروونی: خانمان زیاتر تووشی خەمۆکیی وەرزی دەبن

رووداو - تەندروستی

چارەسەرکارێکی دەروونی ئاشکرای دەکات، لەگەڵ گۆڕینی وەرزی گەرما بۆ سەرما شڵەژانێکی دەروونی روودەدات کە پێی دەگوترێت، ''خەمۆکیی وەرزی و زیاتر خانمان تووشی دەبن''.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 4-1-2026 توانا ئەمین، چارەسەرکاری دەروونی لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، لەگەڵ گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا دەکرێت گۆڕانکاریی دەروونیش رووبدات و هۆکار بێت بۆ خەمۆکی وەرزی.
 
توانا ئەمین روونی دەکاتەوە، خەمۆکیی وەرزیی نەخۆشییەکی دەروونییە و لە سەرەتای زستان و کۆتایی پاییزدا پەیدا دەبێت، زۆرجار هۆکارەکەی کەمبوونەوەی تیشکی خۆر و کورتبوونەوەی رۆژە.
 
نیشانەکانیش باس دەکات کە بێهێزی، بێتاقەتی، زۆرخەوی، خەواڵوویی و کەمخۆری نیشانە باوەکانن.
 
ئەو چارەسەرکارە دەروونییە ئەوەش باس دەکات، خانمان چوار ئەوەندە زیاتر تووشی خەمۆکیی وەرزی دەبن.