پسپۆڕێک: هەرزانیی نرخی جگەرە و نێرگەلە هۆکارێکە بۆ زیاتر هاندانی کێشانیان
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە رایدەگەیێنێت، ساڵانە ملیۆنێک کەس بە لێکەوتەکانی بەرکەوتن بە دووکەڵی جگەرەی دەستی دوو گیانلەدەستدەدەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 4-2-2025 لە سیمپۆزیۆمی زانکۆی سەڵاحەدین لەبارەی شێرپەنجە د. لوقمان نانەکەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە رایگەیاند، یەک کاژێر کێشانی نێرگەلە یەکسانە بە کێشانی 100 جگەرە.
د. لوقمان نانەکەلی دەڵێت: بەشێکی زۆری هۆکارەکانی شێرپەنجە دەتواندرێت رێگرییان لێبکرێت کە جگەرە و نێرگەلەکێشان یەکێکیانن و ئێستا بەهۆی هەرزانیی نرخیان، زیاتر بەکاردەهێندرێن.
ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی جیهانیی رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە، زانکۆی سەڵاحەدین سیمپۆزیۆمێکی زانستییان لەبارەی ئامار، نوێگەری و ئاڵنگارییەکانی شێرپەنجە ئەنجامدا.