لە ئەمریکا خانمێک وەرزشی تایکواندۆ بۆ دابەزاندنی کێشی دەکات

رووداو - تەندروستی 

لە کالیفۆرنیا خانمێک بۆ دابەزاندنی کێشی وەرزشی تایکواندۆ دەکات و دەڵێت: بەبێ پەیڕەوکردنی رێژیمی خۆراکی، ئامانجەکەی بەدەستهێناوە.
 
خانمێک بە ناوی سارا ئەلبەسری، لە کالیفۆڕنیا دەژی و لەڕێگەی وەرزشی تایکواندۆوە توانیویەتی نزیکەی 16 کیلۆگرام لە کێشی داببەزێنێت.
 
ئەم خانمە دەڵێت: لەو کاتەی ئەم وەرزشەی دەستپێکردووە، هەستدەکات گەنجبۆتەوە و تەندروستیی باشترە.
 
سارا دەڵێت: پێشتر هەوڵی داوە بە رێژیم و دەنکۆڵەی کێشدابەزاندن کێشی داببەزێنێت، بەڵام ئەوانە سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە ئەمجارە تەنیا وەرزشی کردووە و کێشی لە 84 کیلۆگرامەوە کردووە بە 68 کیلۆگرام.
 
ئەم خانمە بەردەوامە لە وەرزشەکەی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هانی هاوڕێکانی دەدات کە بە وەرزش کێشیان کەمبکەنەوە و هەمیشەش چالاکبن.