نەخۆشنامە؛ ئەوانەی مێشکیان پەرتە، زووتر زانیارییان بیردەچێتەوە

رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی نەخۆشنامە کە هەموو رۆژانی مانگی رەمەزان پێشکێشدەکرێت، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار میوانی نەخۆشنامەی ئەمڕۆ بوو و دەڵێت: لە رۆژانی سەرەتای رۆژووگرتندا هەست بە لاوازبوونی یادگە دەکرێت.
 
بەگوتەی د. عەبدوڵڵا فەقێ، پسپۆڕ و راوێژکاری نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار، ئەوانەی مێشکیان پەرتە، زووتر زانیارییان بیردەچێتەوە و بیرچوونەوە لەنێو گەنجان نەخۆشی نییە و دەتواندرێت چارەسەربکرێت.
 
ئەو پسپۆڕە هۆشداری دەدات کە دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی هۆکارن بۆ لەبیرچوونەوە
 
دکتۆر هونەر رێبوار، پێشكێشکاری پۆدکاستەیەکە و بینەری پۆدکاستی نەخۆشنامە بن.