مانگی سووری ئێران: 11 هەزار کاژێر راوێژی دەروونی پێشکێش کراوە
رووداو - تەندروستی
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگەوە زیاتر لە 11 هەزار کاژێر راوێژ و پشتیوانیی دەروونی بە هاوڵاتیان دراوە.
دکتۆر میسم ئەفشار سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران گوتی؛ لە سەرەتای جەنگەوە 138 هەزار و 157 کەس پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی 4030ـەوە کردووە خزمەتگوزاری دەروونییان پێشکێش کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور گوتی، ژمارەیەک پسپۆڕی پزیشکی و هاوڵاتیانی ئێرانیی نیشتەجێی ئەمریکا، ئامادەیی خۆیان بۆ گەڕانەوە و بەشداریکردن لە کەمپەینی 'ئێرانەکەمان' و یارمەتیدانی خەڵک دەربڕیوە.