کچەمۆدێلێکی بەرازیلی بەهۆی جوانکارییەوە، مۆبایلەکەی Face IDـی رووخساری نەناسیوەتەوە
رووداو - تەندروستی
کچەمۆدێلێکی بەرازیلی هەستی ئەو ساتەی ئاشکرا کرد کە "لە ژیانی خۆی دابڕا" دوای ئەوەی مۆبایلەکەی نەیتوانی دەموچاوە نوێیەکەی بناسێتەوە، کە چەندین رێکاری جوانکاریی کردبوو.
دێبۆرا پێکشۆتۆ، نمایشکار و کچەمۆدێلی بەرازیلیی خەڵکی ریۆ دی جانیڕۆ دەڵێت: بەمدواییە بە بەهای دوو هەزار دۆلار فیلەری بۆ دەموچاوی کردووە، بەڵام ئەنجامەکەی شۆکهێنەر بووە.
ئەو خانمە تووشی شۆک بووە دوای ئەو هەموو فیلەرە بۆ رووخساری، مۆبایلەکەی Face IDـی نەناسیوەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئاوساویی دەموچاوی. لەم بارەیەوە گوتی ''لە هەموو گۆشەیەکی رووخسارم هەوڵمدا مۆبایلەکەم بمناسێتەوە، بەڵام هەر نەیناسیمەوە، بۆیە گوشار و دڵەڕاوکێم بۆ دروستبوو''.
ئەو بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دوای ئەنجامدانی فیلەر، سێ رۆژ نەیتوانیوە Face IDـی مۆبایلەکەی بەکاربهێنێت، چونکە بەهۆی ئاوساوییەکانی روومەت و لێوی بووبووە کەسێکی دیکە، بۆیە تەنیا بە تێپەڕەوشە مۆبایلەکەی دەکردەوە.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی دوای فیلەر و بۆتۆکس چەند دەمێننەوە؟ (لێرەوە وەڵامەکە بزانە)