بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر: بە دەستکێشەوە خوریی ئاژەڵ لێبکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر رایدەگەیێنێت، لەم دۆخەی ئێستا بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە بەبێ دەستکێش و جلوبەرگی خۆپارێزی، خوریی ئاژەڵ ببڕدرێتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 4-5-2025 هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، کارێکی هەڵەیە بەبێ دەستکێش وجلوبەرگی پارێزەر خوریی ئاژەڵ لێبکرێتەوە.
 
هەر بۆیە هەڵمەت هەمزە پێشنیاز دەکات، لێکردنەوەی خوریی ئاژەڵ لەڕێگەی ئامێرەوە بێت و کەمترین بەرکەوتن لەگەڵ ئاژەڵەکە هەبێت.
 
هەڵمەت هەمزە ئاشکرای کرد، دەکرێت شارەزانەبوون لە کاتی بڕینی خوریی مەڕ، ببێتەهۆی نەخۆشی و بەتایبەتیش لەم وەرزەدا تای خوێنبەربوون.
 
ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەش باس دەکات کە بەهۆی گەرمبوونی وەرزەکەوە، رێژەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیاد بووە.
 
زۆرجار خوریی ئاژەڵ دەسووتێندرێت و فڕێدەدرێت، ئەمەش دەشێت ببێتەهۆی؛ 
 
* بڵاوبوونەوەی میکرۆب
* پیسبوونی خاک
* بڵاوبوونەوەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن و گازی میسان
* پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکان
* بەهەدەرچوونی سامانی ئاژەڵی
* کاتێکی زۆر بۆ شیبوونەوە