د. سەباح هەورامی: بودجەی نەختینە ئەم شەش مانگەمان بۆ دابیننەکرێت، خزمەتگوزارییەکانمان لاواز دەبن
رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، کەرتی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی کێشەی نەختینەی هەیە و بودجەی نەختینەی شەش مانگی ئەمساڵیان بۆ دابین نەکرێت، ئەوا خزمەتگوزارییەکانی کەرتەکە لە سلێمانی لاواز دەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-9-2025 د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەمساڵدا حکومەتی هەرێمی کوردستان 27 ملیار دیناری بۆ دەرمان، پێداویستیی پزیشکی و ئامێری پزیشکی بۆ سنوورەکە داناوە، بەڵام تاوەکو ئێستا حەوت ملیار دینار خەرج کراوە.
د. سەباح هەورامی ئەوەی بۆ نەبوونی نەختینە گەڕاندەوە کە نەیانتوانیوە هەموو ئەو بودجەیەی بۆ تەندروستیی سلێمانی تەرخان کراوە، خەرج نەکرێت.