دووکەڵی رەش لە بەرگەهەوای هەولێر نابڕێت و بەردەوامە
رووداو - تەندروستی
دووکەڵی رەش لە بەرگەهەوای هەولێر نابڕێت و بەردەوامە، بە گوتەی دانیشتووانی شارەکە، زیاتر لە بەیانیاندا دووکەڵە رەشەکە دەبیندرێت و هەستی پێدەکرێت.
ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە؛ سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 4-12-2024ـە کە دووکەڵێکی رەشی چڕ ئاسمانی هەولێری گرتووە.
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، پیسبوونی هەوا بەم شێوەیەی کە هەیە لە ئاسمانی هەولێر، بۆ گرووپە مەترسیدارەکان خراپە و تەنانەت دۆخی تەندروستیی کەسانی ئاساییش تێکدەدات، گرووپەکانیش ئەمانەن؛
- تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی سییەکان
- تووشبووانی رەبۆ
- تووشبووانی شێرپەنجە
- تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- منداڵی خوار 5 ساڵان
- خانمانی دووگیان