راپرسییەکی دێسکی تەندروستیی رووداو؛ نەخۆشخانەی هیوا باشترین نەخۆشخانەی 2025ـە
رووداو - تەندروستی
ئەنجامی راپرسییەکی دێسکی تەندروستیی رووداو ئاشکرای دەکات، نەخۆشخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان باشترینی ساڵی 2025 بوون، نەخۆشخانەی هیوا پلەی یەکەم و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر و نەخۆشخانەی نانەکەلی پلەی دووەم و سێیەم.
لە رۆژی 30ـی 12ـی 2025دا لە پەیجی رووداوی تەندروستی راپرسییەک دانرا و خەڵکێکی زۆر دەنگیان دا بۆ ئەوەی کە باشترین نەخۆشخانەی ساڵی 2025 هەڵبژێرن، بۆ ئەم راپرسییە نۆ نەخۆشخانە بەربژێر کران، ئەمەش لەڕێگەی فیلتەرکردنیان دوای پۆستێکی فەیبسووک کە پرسیار لە خەڵک کرا؛ ''کام نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستان باشترینی ساڵی 2025ـە؟'' و ئەوانیش هەر کەسە و نەخۆشخانەی دڵخوازی خۆیان کە پێیان باشترین بووە لە کۆمێنت نووسی، سەرەنجام نۆ نەخۆشخانە زۆرترین ئەوانەبوون کە دووبارە بووبوونەوە و خەڵک لەلای باشترینی ساڵی 2025 بوون.
دواتر زۆرترین نەخۆشخانەی دڵخواز کرانە پووڵێک لە پەیجی فەیسبووکی رووداوی تەندروستی. نەخۆشخانەکانیش ئەمانە بوون؛
- نەخۆشخانەی هیوا
- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر
- نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی
- نەخۆشخانەی نانەکەلی
- نەخۆشخانەی تایبەتی CMC
- نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری
- نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ
- نەخۆشخانەی ئارژین
- نەخۆشخانەی هیڤیێ زارۆکان ل دهوکێ
لە ئەنجامی ئەم راپرسییەدا، نەخۆشخانەی هیوا پلەی یەکەمی بەدەستهێناو و 39٪ـی دەنگدەران دەنگیان بۆ دا، ئەمەش بووە باشترین نەخۆشخانەی ساڵی 2025، پلەی دووەمیش بە بەدەستهێنانی 34٪ـی دەنگەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بوو و لە پلەی سێیەمیش نەخۆشخانەی نانەکەلی دێت کە 10٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.