تەندروستیی سلێمانی: لە نەخۆشخانەی هیوا زیاتر لە 3 هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون

رووداو - تەندروست

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، تەنیا لە نەخۆشخانەی هیوا زیاتر لە 3 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی تۆمار کراون و زۆرترینیشیان تووشبووی شێرپەنجەی مەمک بوون.
 
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو سێ هەزار و 145 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار کراون کە 190ـیان منداڵ بوون.
 
لەبارەی شێرپەنجەکانی دیکەشەوە ئامارەکان بەم شێوەیە بوون؛
 
شێرپەنجەی مەمک 624 تووشبووی نوێ
شێرپەنجەی کۆڵۆن 189 تووشبووی نوێ
شێرپەنجەی پڕۆستات 167 تووشبووی نوێ
شێرپەنجەی غودە 108 تووشبووی نوێ
شێرپەنجەی خوێن 102 تووشبووی نوێ
شێرپەنجەی گەدە 102 تووشبووی نوێ
شێرپەنجەی ریخۆڵە باریکە 98 تووشبووی نوێ
شێرپەنجەی مێشک 93 تووشبووی نوێ
شێرپەنجەی میزەڵدان 93 تووشبووی نوێ
 
هاوکات نەخۆشخانی هیوا روونی دەکاتەوە کە لەکۆی سێ هەزار و 145 تووشبووە نوێیەکە، هەزار و 448ـیان هی نێو سلێمانی بوون و ئەوانی دیکە هی هەریەک لە پارێزگا جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بوون.