کاریگەرییەکانی خۆگرتنەوە لە خۆراک چین؟

رووداو - تەندروستی 

ئەمڕۆ مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە سلێمانی دەبێتە نۆیەم رۆژ، ئەوان چەندان کەسن و لە نێو خێوەتدا قەرەوێڵەیان داناوە و شەوانیش لەوێ دەخەون.
 
بەپێی سەرچاوە تەندروستییە جیهانییەکان، جۆگرتنەوە لە خۆراک دەکرێت چەند کاریگەرییەک لەسەر جەستە دروستبکات بەپێی رۆژەکانی دەستپێکی خۆگرتنەوەکە وەکو؛
 
- رۆژی یەکەم بۆ دووەم؛ برسێتی + بێهێزی و تێكشکانی ماسوولکەکان + سەرسووڕان و کەمبوونەوەی ئەنسۆلین + دڵەکوتێ + تووڕەبوون.
 
- رۆژی سێیەم بۆ چوارەم: ناهاوسەنگیی ئاو و خوێی جەستە + کەمبوونەوەی هەرس + دابەزینی شەکر + دابەزینی پەستانی خوێن + دڵەراوکێ.
 
- رۆژی پێنج بۆ حەوت: سووتانی چەوری + وەستانی هەرس + دابەزینی کێش + تووڕەیی زیاتر.
 
دوای حەوت رۆژ: کێشەی دەروونی و جەستەیی زیاتر + تێکچوونی ئەندامە سەرەکییەکانی جەستە.