پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ: دەنگی بەرز نابێتە هۆی جەڵتە، بەڵکو ئەوە بەهۆی دڵەخورپەوەیە
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ رایگەیاند، جەنگ گۆڕانکاری کتوپڕ لە ژیان دروستدەکات و کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر جەستە هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-3-2026 د. سیامەند حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند "جەنگ کاریگەریی دەروونی و جەستەیی هەیە و ئەو کاریگەرییە دەروونییانەی لە ئەنجامی جەنگەوە دروستدەبن، لەسەر جەستە رەنگدەدەنەوە."
د. سیامەند حەسەن گوتیشی: "لەکاتی دڵەڕاوکێ و دوودڵی لێدانی دڵ زیاد دەکات، ئەمەش کاریگەریی لەسەر دڵ دەبێت."
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی دڵ جەختی لەوەش کردەوە کە دڵەڕاوکێ دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ، نەک بوونی دەنگێکی بەرز.