تەندروستیی ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییان دەکات، خوێن ببەخشن

رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکە دەکات، خوێن ببەخشن، ئەوەش بە هەلێک دەزانێت تاوەکو هاوکاربن لە پاراستنی ژیانی یەکدی.
 
هاوکات لە ئیسرائیل هەڵمەتێکی خوێنبەخشین لەلایەن ناوەندی MDAـەوە بەڕێوەچوو و رۆژانە نزیکەی دوو هەزار بتڵی خوێن بەخشراون. مۆشێبار سیمانتۆڤ، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل دەڵێت: یەکەم هەنگاوی ئامادەکاری بۆ پتەوکردنی ژێرخانی کەرتی تەندروستی لەکاتی جەنگدا، بوونی یەدەگی خوێنە.
 
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگیان دژی ئێران هەزار و 163 بریندار تۆمار کراون، کە 123ـیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و بەشێکیاشیان لە ژێر چاودێریی چڕدان.
 
وەزارەتەکە داوا لە بەساڵاچووان دەکات، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و هەمیشە لە شوێنە پارێزراو و دوور لە مەترسیی مووشەکییەکان بن، پاشانیش داوای پەیوەندیکردنی هەنووکەیی لەلایەن هەر کەسێکەوە دەکات کە تووشی گرژی و نیشانەی تووند بوونەتەوە.