هەندێک زانیاری لەسەر وەزیرانی تەندروستیی ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران بزانە
رووداو - تەندروستی
ئێستا جەنگی قورس لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هەیە و رۆژ بە رۆژ سنووری جەنگەکە فراوان دەبێت. تاوەکو ئێستا هەرسێ وڵات کوژراو و برینداریان هەیە و رۆژانە یەکدی بە ئامانج دەگرن.
ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەکن لەسەر وەزیرانی تەندروستیی ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران؛
د. محەممەدڕەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستیی ئێران
- تەمەنی 68 ساڵە.
- لە تاران لەدایکبووە.
- سێ منداڵی هەیە.
- پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتییە و پسپۆڕی وردی نەشتەرگەرییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنە.
- پێشان سەرۆکی رێکخراوی سیستمی پزیشکیی ئێران بوو.
- ئێستا وەزیری تەندروستیی ئێران و سەرۆکی لقی ئێرانی دامەزراوەی ئیسلامیی پزیشکییە.
هایم کاتز، وەزیری تەندروستیی ئیسرائیل
- تەمەنی 78 ساڵە.
- لە ئەڵمانیا لەدایکبووە.
- سێ منداڵی هەیە.
- پێشان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزیری گەشتوگوزار بوو.
- ئێستا وەزیری گەشتوگوزار، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیری تەندروستییە.
رۆبەرت فرانسیس کێنێدی، وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا
- تەمەنی 72 ساڵە.
- لە واشنتنی ئەمریکا لەدایکبووە.
- برازای جۆن کێنێدی، 35ـەمین سەرۆکی ئەمریکایە.
- سێ جار ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و خاوەنی 6 منداڵە.
- پسپۆڕی لە زانستە سیاسییەکان و یاسا هەیە.
- سەرۆکی دەستەی کۆشکی سپی بۆ کواڵیتیی ژینگەیە.
- پێشان هیچ پلەیەکی حکومی نەبووە و تەنیا سەرۆکی چەند رێکخراو و دامەزراوەیەک بووە، لەگەڵ سەرپەرشتیی پاڵپشتی و هاندانی خەڵک بۆ دەنگدان بە کۆمارییەکان.
- ئێستا وەزیری تەندروستی و سەرۆکی جووڵانەوەی Waterkeeper (پارێزەرانی ئاو)ـە.