د. ماجد شنگالی: پشت بە خودا تاوەکو مانگی 10 و 11 پزیشکانی گشتی دادەمەزرێن
رووداو - تەندروستی
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت: ''دامەزراندنی پزیشکانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش ساڵێک دواکەوتووە، فۆڕمی دامەزراندنیشمان راگەیاندووە''.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-6-2025 د. ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە رووداوی راگەیاند، دامەزراندنی پزیشکانی گشتی گرنگە، چونکە کار لەسەر پزیشکانی خولاو و پلەبەندیش دەکات.
بەگوتەی د. ماجد شنگالی، تائێستا بە یاسایی بڕیاری دامەزراندنی پزیشکانی عێراق و هەرێمی کوردستان نەدراوە.
د. ماجد شنگالی دەڵێت: پشت بە خودا تاوەکو مانگی 11 پزیشکانی گشتیی ساڵی رابردوو دادەمەزرێن.