لێکۆڵینەوەیەک: دروستبوونی ورگ لە منداڵان هۆکارێکی نەخۆشییەکی درێژخایەنە

رووداو - تەندروستی

لێکۆڵینەوەیەکی هۆشداری دەداتە ئەو منداڵانەی ورگیان هەیە و ئاشکرای دەکات، لە دوای تەمەنی 10 ساڵیدا، ئەگەری تووشبوونیان بە گیرانی لوولەکانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ زۆرە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆپێنگهاگن لە دانیمارک لەسەر 700 منداڵی قەڵەو کرا و دەرکەوت، ئەو منداڵانەی لە سەرەتای تەمەنیاندا قەڵەون، کاتێک دەگەنە تەمەنی نزیک پێگەیشتن، ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزەپەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەبێت، 
 
د. دەیڤد هۆرنەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: رێژەی قەڵەوی لە جیهاندا و بەتایبەتیش لەنێو منداڵاندا زۆرە و هەر ئەوەش وادەکات کە کواڵیتیی ژیانیان لاواز بێت و دووچاری چەندان نەخۆشیی درێژخایەن ببن.