هۆشداریی پسپۆڕێک لەم گەرمایە: جلوبەرگی قۆڵدرێژ و تەنک لەبەر بکەن
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری هۆشداری دەدات لەبارەی دژەخۆرە ئۆنلاینەکان و رایدەگەیێنێت: زۆرینەی وەکو دژەخۆر دەفرۆشرێن، بەڵام مادەی پارێزەریان تێدا نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4-6-2025 د. ژوان ئەمجەت، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری بە رووداو راگەیاند، بەکارهێنانی دژەخۆر گرنگترین رێگەیە بۆ پارێزگاریکردنی پێست لە کاریگەرییە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر.
د. ژوان ئەمجەت لەبارەی ئەوانەی کە کارەکانیان لەدەرەوەیە و ئارەقی زۆر دەکەنەوە گوتی، ''باشترە جلوبەرگەکانیان داپۆشراو بێت و تەنک و قۆڵدرێژ بێت''، ئاماژەشی بەوەدا کە ''کەمترین مادەی نایلۆنی تێدا بەکارهاتبن''.
ئاماژەی بە جۆری دژەخۆرەکان دا کە ئاساییە SPFـیان 30 یاخود 50 بێت، بەڵام باشترە بەپێی رێنوێنیی پزیشکی پسپۆڕ بێت. ئەوانەشی ئێستا لە بازاڕدا بەکاردەهێندرێت هەمووی سەلامەتن.