لە ئوسترالیا پشکنینێکی نوێ بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیی گەنم تاقیدەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕانی پەیمانگەیەکی توێژینەوەی پزیشکی لە ئوسترالیا پشکنینێکی نوێیان کردووە و دەڵێن، لەو رێگەیەوە زوو دەستنیشانی نەخۆشیی گەنم دەکات. پشکنینەکە لە رێگەی خوێنەوە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو دەکرێت.
 
جایسن تایدین، توێژەری تاقیکردنەوەکە دەڵێت: ''ئەمە بەڕاستی دەتوانێت شۆڕشێک بێت بۆ ئەوانەی نەخۆشیی گەنمیان هەیە، چونکە ئێستا خەڵک پێویستە بە بەردەوامی گڵوتین بخۆن، دواتر پشکنینی خوێن و هەناوبینیی گەدەیان بۆ بکرێت''.
 
خواردنی گەنم و بەرهەمەکانی، بۆ ئیلیزا لۆنگ خراپە، چونکە نەخۆشیی گەنمی هەیە. ئەو خانمە لە تەمەنی 15 ساڵیدا نەخۆشییەکەی لێدەستنیشان کراوە.
 
ئیلیزا لۆنگ، تووشبووی نەخۆشیی گەنم دەڵێت: ''زانینی ئەوەی ئەو شتەی دەیخۆم، وام لێدەکات کە هەست بە باشی نەکەم، زۆر نیگەرانکەرە، بەتایبەت زانینی ئەو شتەی کە زیان بە گەدەم دەگەیێنێت. پڕۆسەی دەستنیشانکردنەکە زۆر درێژ بوو بەتایبەت بۆ منداڵێک''.
 
لە نەخۆشیی گەنم جەستەی کەسی تووشبوو هەستیاری بە مادەی گڵوتین هەیە؛ بۆیە نابێت ئەو بەرهەمانەی دەیخوات گڵوتینیان تێدابێت کە بەتایبەت لە بەرهەمەکانی گەنمدا هەن.
 
لە ئوسترالیا لەکۆی 5 تووشبووی نەخۆشیی گەنم، تەنیا چواریان دەزانن نەخۆشییەکەیان هەیە؛ 80٪ـی تووشبووانی جیهانیش نازانن. چونکە زوو پشکنینان نەکردووە.
 
ئەگەریش زوو دەستنیشان بکرێن ئەوا وەکو ئیلیزا بە ئاسوودەییەوە ژیان بەڕێدەکەن و ئەو خۆراکانە ناخۆن کە مادەی گڵوتینیان تێدایە.
 
د. دڵزار ئەدهەم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵانە و نیشانە و چارەسەرەکانی نەخۆشیی گەنم باس دەکات.