لێکۆڵینەوەیەک: کێشانی یەک ڤەیپ یەکسانە بە کێشانی 20 پاکەت جگەرە
رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، مادەی مەترسیدار لەنێو ڤەیپکاندا هەن کە کورتخایەن و درێژخایەن دەبنە هۆی پەککەوتنی سییەکان و دواتریش شێرپەنجەی سییەکانی لێدەکەوێتەوە.
لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی یو سی دەیڤس لە کالیفۆڕنیا کرا و دەرکەوت، ڤەیپەکان مادەی قوڕقوشم، نیکل، کڕۆم و ئەنتیمۆنیان تێدا دۆزراوەتەوە کە راستەوخۆ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و تێکچوونی خانەکانی کۆئەندامی هەناسە زیاد دەکەن.
لێکۆڵەران دەڵێن، گەمکردنی ئەو شلەیەی لە ڤەیپدا هەیە کە دووکەڵەکەی پێ دروستدەبێت مەترسیداری دەکات و کێشانی یەک ڤەیپی 1500 مژی، وەکو ئەوە وایە کە 20 پاکەت جگەرە بکێشرێن.
ڤەیپ مادەی وای تێدایە کە راستەوخۆ پێکهاتەی سییەکان دەگۆڕێت {راپۆرتەکە ببینە}.
دیبەیتی دژەتووتن؛ جگەرە و ڤەیپکێشان پیاوان و خانمان نەزۆک دەکات و لەنێو کچانی گەنج زۆر بووە.
زانیوتە جگەرەی ئەلیکترۆنی ''ڤەیپ'' بەم شێوەیە دەبێتەهۆی مردن؟