پسپۆڕێک: تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک روو لە زیادبوونە و پشکنینی پێشوەختە گرنگە
رووداو - تەندروستی
هاوکات لەگەڵ هاتنی مانگی 10 کە مانگی هۆشیارکردنەوەیە لەبارەی شێرپەنجەی مەمک، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، تووشبوون بە شێرپەنجە لە جیهاندا روو لە زیادبوونە و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک چارەسەرکردنی ئاسان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5-10-2025 د. شاڵاو حەمەعەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە رووداوی رایگەیاند، "تووشبوون بە شێرپەنجە لە جیهاندا روو لە زیادبوونە، بەڵام ئەگەر شێرپەنجەی مەمک لە قۆناخی سەرەتاییدا دەستنیشان بکرێت، چارەسەرکردنی ئاسان دەبێت."
د. شاڵاو دەڵێت، تازەترین چارەسەرەکانی شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن و زۆربەی تووشبووانیش تەمەنیان لەسەروو 50 ساڵەوەیە.
لە کۆتاییدا، د. شاڵاو حەمەعەلی، داوا لە خانمان دەکات کە بایەخ بە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بدەن.