توێژینەوەیەک: خواردنی ''فاست فوود'' پڕۆسەی پیربوون خێراتر دەکات

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە فینلاند دەریدەخات، خواردنی رۆژانەی خۆراکە خێرا و ئامادەکراوەکان پڕۆسەی پیربوون پێشدەخەن بەتایبەت لەنێو گەنجاندا.
 
توێژەرانی زانکۆی یوڤاسکلا لە فینلاند ئاشکرای دەکەن، ئەو خۆراکانەی بڕێکی کەم ریشاڵ و سەوزە و میوەکانیان تێدایە و زیاتر خۆراکە خێراکان دەخورێت تیایدا، ئەگەری زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون زیاددەکەن وەکو 'لاوازیی ماسوولکەکان، سپیبوونی قژ و چرچولۆچیی پێست'.
 
توێژینەوەکە لەسەر 826 گەنج کرا و دەرکەوت، تەمەنی بایۆلۆژیی ئەوانەی رۆژانە خۆراکە خێراکان دەخۆن زیاترە لە تەمەنی کڕۆنۆلۆژی واتە ئەو تەمەنەی کە پێی لەدایکدەبن و دەژین.
 
منداڵ ئەگەر هەفتەی یەک ژەم خۆراکە خێراکان بخوات چی بەسەردادێت؟ دکتۆر ئاراس برادۆستی روونی دەکاتەوە؛