لە زاخۆ سەنتەرێکی چارەسەری سرووشتی کرایەوە

رووداو - تەندروستی

بۆیەکەمجار لە زاخۆ سەنتەرێکی چارەسەری سرووشتی کرایەوە و بەڕێوەبەری سەنتەرەکە دەڵێت: ''رۆژانە 50 کەس دەتوانن چارەسەر وەربگرن و بەشی شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەریشی تێدایە''.
 
حاجی باوەڕ، بەڕێوەبەری سەنتەری ژین بۆ چارەسەری سرووشتی دەڵێت: زیاتر لە 10 بەشی جیاوازی چارەسەری سرووشتی لەخۆدەگرێت و لەنێویشیاندا بەشی چارەسەری دەروونی و رزگاربوون لە مادە هۆشبەرەکان بەردەستن.
 
حاجی باوەڕ دەشڵێت: ئامانجیان لەم سەنتەرە ئەوەیە خەڵکی زاخۆ بۆ چارەسەر، سەردانی دەرەوەی زاخۆ نەکەن بەتایبەت بۆ یانەی وەرزشیی زاخۆ.