خۆراکناسێک: خواردنەوە گازییەکان گەشەی منداڵ دوادەخەن
رووداو - تەندروستی
خۆراکناسێک ئاشکرای دەکات، لە قوتوویەکی خواردنەوەی گازی، 35 بۆ 40 گرام شەکر هەیە و هیچ بڕێکی ئەو خواردنەوانە تەندروست نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-3-2025 ئەوین هیوا، خۆراکناس بە رووداوی راگەیاند، خواردنەوە گازییەکان دەبنەهۆی پووکانەوەی ئێسک بەتایبەت لە مندڵاندا و هۆکارێکی سەرەکیی قەڵەوین.
ئەوین هیوا مەترسییەکی دیکەی خواردنەوە گازییەکان لەسەر منداڵان باسدەکات و دەڵێت: ''خواردنەوە گازییەکان دەبنەهۆی دواکەوتنی گەشەی منداڵان''.
بەگوتەی ئەوین هیوا، لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە کە شەکری نێو ئەو خواردنەوانە دەشێت ئالوودەبوون دروستبکات، هەر بۆیە هۆگربوون پێوەیانەوە ئاساندەبێت.