کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستین قۆناخی سێیەمی کوتانی لە غەززە دەستپێکرد

رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستین لە کلینیکەکەیان و چەند بنکەیەک لە غەززە بەتایبەت گەڕەکی دێر ئەلبەلح ڤاکسین بە منداڵان دەدەن. ئامانج ئەوەیە هیچ منداڵێک لەو کەرتە بەبێ کوتان نەمێنێتەوە.
 
یەحیا ئەلتەویل، سەرپەرشتیاری کوتان لە کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستین دەڵێت: قۆناخی سێیەمی کوتانمان دەستپێکرد کە ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە بەهۆی جەنگەوە بێبەشبوون لە کوتان.
 
ئەو گوتی، ''هەڵمەتی کوتانەکە منداڵی یەک رۆژە تاوەکو یەک ساڵ و نیو دەگرێتەوە، بەشێکیش تایبەتە بەو منداڵانەی گەیشتوونەتە تەمەنی سێ ساڵی و هیچ کوتانێکیان وەرنەگرتووە''.
 
هەروەها دایکی منداڵێک چووەتە بنکەیەکی کوتان لە غەززە و دەڵێت: هاتم بۆ مانگی سوور بۆ ئەوەی کوڕەکەم بکوتم، لەبەر ئەوەی نزیک دەبینەوە لە هاوین کە چەندین نەخۆشی بڵاو دەبێتەوە.
 
خشتەی کوتانی نیشتمانی بۆ منداڵانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە؛
 
دوای 24 کاژێر لە لەدایکبوون؛
 
- ڤاکسینی هەوکردنی ڤایرۆسی جۆری B
 
لە تەمەنی هەفتەی یەکەم؛
 
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەم]
- ڤاکسینی دژەسیل
 
لە تەمەنی دوو مانگ؛
 
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان [بە دەم] 
- ڤاکسینی پێنجی HepB, Hib, DPT
- ڤاکسینی نیومۆکۆکاڵ
- ڤاکسینی دژەرۆتا ڤایرەس
 
لە تەمەنی چوار مانگ
 
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەم]
- ڤاکسینی پێنجی HepB, Hib, DPT
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەرزی]
- ڤاکسینی نیومۆکۆکاڵ
- ڤاکسینی دژەرۆتا ڤایرەس
 
لە تەمەنی شەش مانگ
 
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەم]
- ڤاکسینی پێنجی HepB, Hib, DPT
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەرزی]
- ڤاکسینی نیومۆکۆکاڵ
- ڤاکسینی دژەرۆتا ڤایرەس
 
لە تەمەنی نۆ مانگ
 
- ڤاکسینی سوورێژەی تاک 
- ڤیتامین A  بە یەکەی 100 هەزار 
 
لە تەمەنی 12 مانگ
 
- ڤاکسینی سوورێژەی تێکەڵ 
 
لە تەمەنی 18 مانگ
 
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان [دەم]
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی سیانی 
- ڤاکسینی سوورێژەی تێکەڵ
- ڤیتامین A  بە یەکەی 200 هەزار
 
لە تەمەنی 4 تاوەکو 6 ساڵ
 
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان [دەم]
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی سیانی
- ڤیتامین A  بە یەکەی 200 هەزار