لە فەرەنسا دەرمانسازەکان پێشنیاز دەکەن، دەرمانی بەکارنەهاتوو دووبارە بەکاربهێندرێتەوە

رووداو - تەندروستی

دەرمانخانەیەکە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و دەرمانی بەکارنەهاتوو تێکەڵ بە دەرمانی بەکارهاتوو دەکرێت و بەیەکەوە فڕێدەدرێن.
 
کێشەیەکی سەرەکیی دەرمانسازەکانی فەرەنسا ئەوەیە، خەڵک بەک کەمی دەرمان بەکاردەهێنن و دەیهێننەوە بۆ دەرمانخانەکان، کە نابێت ئەو دەرمانانە بدرێنەوە بە هیچ کەسێکی دیکە، بۆیە دەبێت لەنێوببرێن.
 
دکتۆر دێبۆرا کادۆتاوت، پزیشکی دەرمانساز دەڵێت: ''کاتێک کەسێک پاکەتێکی بەکارنەهاتووی دەرمانمان بۆ دێنێتەوە کە لە هەردوولاکەی هەڵنەپچڕاوە، دەبێت بیدەینە دامەزراوەی سایکڵامێد و ئەوانیش لەنێوی ببەن لەکاتێکدا هێشتا ئەو دەرمانە ماوەی بەسەرچوونی تەواو نەبووە، سایکڵامێد دەرمانە ساخەکان لەنێو دەبات بەبێ ئەوەی بیداتە رێکخراوە خێرخوازییەکان. بە سادەیی لەنێو دەچن''.
 
دادگەی وردبینیی فەرەنسا دەڵێت: بەهای ئەو دەرمانانەی کە پزیشک دەیاننووسن و بەکارناهێندرێن، 560 ملیۆن بۆ ملیارێک و 700 ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێکدا.
 
جین لووک مینێتی، خانەنشینە و دەڵێت: ''هەنێکجار پاکەتی دەرمانم هەیە کە پڕە، هەفتەی رابردوو لانیکەم 10 پاکەتم بردەوە بۆ دەرمانخانە، بەڵام پێموایە ئەوان دەیانهێڵنەوە''.
 
دوای پەتای کۆرۆنا لە فەرەنسا قەیرانی کەمیی دەرمان دەستیپێکردووە، بەتایبەت بۆ دەرمانەکانی {پاراسیتامۆڵ، دژەبەکتریا و ستیڕۆیدەکان} کە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنەکانن.
 
دەرمانسازانیش پێشنیازدەکەن، حکومەت میکانیزمی گونجاو دابنێت بۆ دەستگرتن بە دەرمانەوە و خەڵکیش بەباشی دەرمانە رەچەتەکراوەکانیان بەکاربهێنن.