بەرنامەی دکتۆر ئاراس؛ پاککەرەوەکان تەندروستن، بەڵام بە مەرجێک!
رووداو - تەندروستی
هۆشداری لە دەیان جۆری پاککەرەوە لەنێو بەرنامەی دکتۆر ئاراسدا دەدرێت و پسپۆڕێک دەڵێ، ئافرەت هەبووە بەهۆی ئەو هەڵەیەوە لە چاودێریی چڕ خەوێنراوە.
لە نێو بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراس باس باسی پاککەرەوەکانە و دەیان جۆری پاککەرەوە لەنێو ستۆدیۆن و پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە نابێت بەهیچ شێوەیەک تێکەڵ بکرێن، تەنانەت بە بڕێکی کەمیش بێت. پسپۆڕێک دەڵێ، ئافرەت هەبووە بەهۆی ئەو هەڵەیەوە لە چاودێریی چڕ خەوێنراوە.
د. زانا جەمالەدین دزەیی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان دەڵێت: پاککەرەوەکان بە هەڵە بەکاربهێندرێت، دەشێت ببنە هۆی هەوکردنی تووندی هەناسەدان و گەنج هەبووە بەهۆی تێکەڵکردنی پاککەرەوە کیمیاییەکان لە چاودێریی چڕ خەوێنراوە.
پڕۆفیسۆرێکی کیمیاش بە خانمان دەڵێت، ئاساییە پاککەرەوەکان بەکاربهێنن، بەڵام مەرجێکی هەیە!
پڕۆفیسۆر د. سالار عەدنان، پسپۆڕی کیمیای ژیانی (بایۆکیمیستری) گوتی، ''هیچ پاککەرەوەیەکی کیمیایی نابێت تێکەڵ بکرێت و دەمامک و هاوشێوەکانی لەکاتی بەکارهێنانی پاککەرەوە کیمیاییەکاندا بەکاربێن''.
میوانەکان لەگەڵ دکتۆر ئاراسدا کە دەم و لووتی خۆی بە جەمەدانی داپۆشیوە، بەم شێوەیە پاککەرەوەی ناسراو بە ''فاست'' بەکاردەهێنن.
لە کۆتاییشدا پێشنیاز دەکرێت، لەکاتی بەکارهێنانی پاککەرەوە کیمیاییەکاندا دەمامک و هاوشێوەکانی بەکاربێن.