خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە: بەهۆی فرۆشتنی چپسەوە زیاتر لە 10 فرۆشگەی قوتابخانەمان سزا داوە
رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ زیاتر لە 10 فرۆشگەی قوتابخانەکانی سەر بە پارێزگاکەیان سزا داوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی چپسیان فرۆشتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7-12-2025 ئەکرەم محەممەد، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند، چپس هاوشێوەی گەنمەشامیی تامدار، کێک و دۆنەرەکان، ئەندۆمی، جگەرە، ڤەیپ و خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان قەدەخەیە و نابێت هیچ جۆر و شێوەیەکی لە قوتابخانەکاندا بفرۆشرێن.
ئەکرەم محەممەد دەڵێت: هەموو ساڵێک لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ئەمە قەدەخە دەکرێت، بەڵام فرۆشگەکان کۆڵنادەن و بە نایاسایی دەیفرۆشن. لەبەر ئەمەش ئەم ساڵ دوو فرۆشگە داخراون و زیاتر لە هەشت فرۆشگەش سزا دراون، لەکاتێکدا کە دەست بەسەر زیاتر لە 100 کارتۆن چپسیشدا گیراوە.
محەممەد حەسەن، بەڕێوەبەری قوتابخانە و سەرپەرشتیاری لیژنەی پاکوخاوێنی و سەرپەرشتیکردنی فرۆشگەی قوتابخانەکانی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند، زۆرینەی سەرپێچییەکانی فرۆشگەکان لەبارەی فرۆشتنی خۆراکێک بووە کە ماوەی بەسەرچوونی نزیک بووە یاخود ئەو چپسانە بووە کە دەست پیس دەکەن و نەگونجاون بۆ قوتابییان.
محەممەد حەسەن، دووپاتی دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک لەنێو قوتابخانەکاندا رێگە نادەن چپس بفرۆشرێت، هەرچەندە چەند جۆرێکی چپس لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە رێگەپێدراوە.
زیانەکانی چپس بۆ منداڵان ئەمەیە؛