نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر: ساڵی رابردوو زیاد لە 4 هەزار و 200 هەناوبین کراون

رووداو - تەندروستی

نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار هەزار و 200 هاونبینیی کۆڵۆن و گەدە کراون و زۆرترینیش بۆ گەدە بووە.
 
بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 12 هەزار و 400 کەس وەکو نەخۆش لە بەشی هەرس و جگەر تۆمار کراون.
 
هەناوبینی یاخود نازووڕ، کردەیەکی پزیشکییە و بۆ دەستنیشانکردن و بۆ چارەسەریش بەکاردێت، تەنانەت بۆ دەرهێنانی تەنی نامۆش پزیشکان زۆر سوودی لێ وەردەگرن.