تەندروستیی ئیسرائیل: 1929 بریندارمان گواستوونەتەوە نەخۆشخانەکان

رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل نوێترین ئامارەکانی بریندارانی وڵاتەکە بڵاو دەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەم جەنگەی ئێستا دژی ئێران، هەزار و 929 بریندار گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکە.
 
تەندروستیی وڵاتەکە هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی کە لەکاتی هەر رووداوێکدا نەشڵەژێن و بە سەلامەتی بگەنە نزیکترین بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانە، چونکە روونی دەکاتەوە، ''خراپی لە مامەڵەکردن و گواستنەوەی برینداران، وایکردووە کەسی بریندار کە دەگاتە نەخۆشخانە دۆخەکەی خراپتر بێت و نەتواندرێت چارەسەری پێویستیی بۆ بکرێت''.
 
بەرپرسێکی تەندروستیی ئیسرائیل دەڵێ، سەدان نەخۆشیان خستوونەتە ژێرزەمینەکان بۆ ئەوەی پارێزراو بن و هۆشداری لە گواستنەوەی نەخۆشی دەدات.
 
د. هاگار میزراحی، سەرۆکی بەشی پزیشکیی گشتی لە تەندروستیی وڵاتەکە دەڵێت: مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو ئەو نەخۆشانە هەیە کە لە نەخۆشخانەکانەوە براونەتە گەراجی ئۆتۆمبێل و ژێزەمینەکان بۆ ئەوەی پارێزراو بن.