پسپۆڕێک: ئەو منداڵانەی کۆنتڕۆڵی میز لەدەستی خۆیانە، دوو کاژێر جارێک میز بکەن
رووداو - تەندروستی
راوێژکارێکی نەشتەرگەری و میزەڕۆ منداڵان رایدەگەیێنێت، ئەو منداڵانەی کۆنتڕۆڵی میزکردن لەدەست خۆیانە، دەبێت دایک و باوکان فێریان بکەن لانیکەم دوو کاژێر یان سێ کاژێر جارێک میز بکەن، چونکە زۆر گرنگە بۆ رێگریکردن لە درووستنەبوونی کلس و بەرد.
د. هاوکار عەبدوڵڵا، راوێژکاری نەشتەرگەرییەکانی میزەڕۆی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، دایباب بایەخ بە فێربوونی منداڵ بدەن لە چۆنیەتی میزکردنی تەندروست و خاوێن، چونکە دەشێت ناخاوێنی لە میزکردندا ببێتە هۆی هەوکردنی تووندی میزەڕۆ.
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، هەر کێشەیەک لە میزکردنی منداڵ هەبوو، پێویستە بەبێ دواکەوتن ببرێتە لای پزیشکی پسپۆڕ، تاوەکو لە ئەگەری بوونی هەر کێشەیەک، چارەسەریشی ئاسان بێت.