نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر: باوترین کێشە دەروونییەکانی هاونیشتمانییان دڵەڕاوکێ و خەمۆکین
رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر رایدەگەیێنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە راوژکارییەکان بەهۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەوە دێن. هاوکات باسی کێشەیەکی باوی نێو خەڵک دەکات لەبارەی نەخۆشییە دەروونییەکان.
بەپێی نوێترین ئاماری نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر، تەنیا لە مانگی رابردوودا هەزار و 122 کەس سەردانی راوێژکارییەکانیان کردووە. ئەمڕۆ سێشەممە 9-3-2026 د. بەکر کوردە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، زۆرترینیان بۆ حاڵەتی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی هاتوون.
د. بەکر کوردە دەڵێت: بەگشتی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ لەنێو خانماندا زۆرە. ئەوەش باس دەکات کە هەر کاتێک تێکچوونێکی دەروونی هەبوو، پزیشکی پسپۆڕ ببیندرێت و شەرم نەکرێت لە کێشەکە.
د. بەکر کوردە هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان کە شەرمکردن لە کێشە دەروونییەکان دۆخەکە خراپتر دەکات و چارەسەرییەکانیش دوادەخات.
هاوکات سێ پێشنیاز بە هاونیشتمانییان دەدات وەکو؛
- نەبوونی شەرم لە نەخۆشییە دەروونییەکان.
- نەچوونە لای کەسانی ناشارەزا و هەڵە بۆ چارەسەری نەخۆشی و ناڕێکییە دەروونییەکان؛ چونکە تەنیا پسپۆڕی دەروونی دەتوانێت دەرمان بدات بە نەخۆش.
- بەکارهێنانی دەرمانە دەروونییەکان بەشێوەیەکی گونجاو و بەگوێکردنی رێنوێنییەکانی پزیشک.