پسپۆڕێکی منداڵان: پەنجەخستنە نێو دەمی منداڵ بۆ چارەسەری مەڵاشووکەوتن کوشندەیە

رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، رێگە کوردەوارییەکانی چارەسەری زەردوویی زانستی نین و مەترسیدارن، هەر بۆیە دەڵێت: ''80٪ـی زەردوویی خۆکردە چاکدەبێتەوە''.
 
د. سۆران سابیر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، ئاوسانی سک یان گازەکانی گەدە لە منداڵان پێویست بە دەرمان ناکات و دەبێت زۆر بە وریاییەوە دەرمان بە منداڵی ساوا بدرێت.
 
بەگوتەی د. سۆران سابیر، نابێت بە ناوی مەڵاشووکەوتنەوە منداڵ ئازار بدرێت و پەنجەخستنە نێو دەمی منداڵ بۆ چارەسەری مەڵاشووکەوتن کوشندەیە و دەشێت منداڵ تووشی لێکەوتی مەترسیدار و درێژخایەنی بکات. و دەڵێت: ''مەڵاشووکەوتن دۆخێکی ئاساییە بۆ منداڵ''.
 
ئەوەی لە کوردەواریدا پێی دەڵێن "مەڵاشوو کەوتن" لە زانستی پزیشکیدا چییە؟ لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراسدا ئەمە رووندەکرێتەوە؛