پسپۆڕێکی خانمان: جگەرەکێشان لە دووگیانیدا، ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختە زیاددەکات

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون ئاشکرای دەکات، کاریگەرییەکانی نیکۆتین بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێننەوە و مەترسیدارن بۆ خانمانی دووگیان.
 
د. کافیە رەسووڵ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت: جگەرەکێشان لە ماوەی دووگیانیدا، ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختە زیاددەکات.
 
هەروەها دەشڵێت: جگەرەکێشان بۆ خانمانی دووگیان ترسناکە، بەجۆرێک جگەرەکێشان لە ماوەی دووگیانیدا، بەرگریی جەستەی کۆرپە لاوازدەکات و ئەگەری تووشبوونی کۆرپەلەکانیان بە نەخۆشییە سکماکییەکان زیاددەکات.
 
لە کۆتاییدا گوتی، خانمان تادەتوانن دوور بن لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان و ئەگەریش دەیکێشن، ئەوا تازووە وازی لێبهێنن.