کۆمەڵەی تالاسیمیای دهۆک: 100 نەخۆش بۆ چاندنی مۆخ نێردراونەتە دەرەوەی وڵات

رووداو - تەندروستی

سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا لە دهۆک رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 100 نەخۆشی تالاسیمیا بۆ وەرگرتنی چارەسەری چاندنی مۆخ نێردراونەتە دەرەوەی وڵات.
 
محێدین عەبدوڵڵا سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا لە دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، 948 نەخۆشی تالاسیمیا لە سنووری پارێزگەی دهۆک تۆمارکراون و رۆژانە نزیکەی 20 بۆ 30 نەخۆش سەردانی سەنتەری تالاسیمیا دەکەن.
 
محێدین عەبدوڵڵا گوتیشی، کێشەی نەبوونی خوێن و دەرمانە سەرەکییەکانیان نییە، بەڵام کێشەی سەرەکییان نەبوونی نەشتەرگەریی چاندنی مۆخە لە هەرێمی کوردستان.
 
محێدین عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەکرد نەشتەرگەریی چاندنی مۆخ لەنێوخۆدا ناکرێت تێچووی زۆرە و بە ناچاری دەبێت تووشبووانی تالاسیمیا لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان چاندنی مۆخیان بۆ بکرێت.
 
تووشبووانی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان
هەولێر1196
سلێمانی و هەڵەبجە 1387
دهۆک 945
 
کۆی گشتی
3528 تووشبوو