مایۆکلینیک: ئەنجامدانی وەرزشی چڕ لە شەواندا، خەو تێکدەدات

رووداو – تەندروستی

سەرچاوەی پزیشکیی مایۆکلینیک هۆشداری دەداتە ئەو وەرزشڤانانەی پێش خەوتن وەرزش دەکەن، بەوەی کە خەویان تێکدەچێت.

مایۆکلینیک پشتی بە توێژینەوەیەکی زانکۆی مۆناش بەستووە کە لەسەر 14 هەزار کەس کرا و سەرچاوەکە رایدەگەیێنێت، وەرزشی چڕ پێش چوار کاژێر لە خەوتن ئەگەری خەوزڕان و درەنگخەوتن زیاد دەکات.

توێژینەوەکەی زانکۆی مۆناش لە ئوسترالیا دەریدەخات، لە وەرزشە چڕەکاندا لێدانی دڵ زیاد دەکات، ئەمەش وریایی و کردە فیسیۆلۆژییە جەستەییەکان زیاد دەکات، هەر بۆیە مێشک لە دۆخی ئاسوودەیی و ئامادەکاریی بۆ خەوتن دوور دەکەوێتەوە.

د. جۆش لیۆتا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: باشترە چوار کاژێر پێش خەوتن، وەرزشی سوود یاخود مامناوەند بکرێت نەک وەرزشە چڕەکان.

کۆمەڵەی خەو لە کەنەدا سوودەکانی خەوتن بەبێ جلوبەرگ ئاشکرادەکات؛ یەکێکیان زیادکردنی ئارەزووی سێکسییە.

ئەمانەش بەشێکی دیکەی سوودەکانی خەوتنن بەبێ جلوبەرگ؛
 
- کونیلەکانی پێست دەکاتەوە
- سووڕی خوێن باشتر دەبێت
- ئۆکسجینی زیاتر دەچێت بۆ ئەندامەکان
- زیادکردنی توانای منداڵبوون و زایەندی
- هەستی خۆشەویستی لەنێوان هاوژینان زیاددەکات، چونکە بەرکەوتنی راستەوخۆی پێست، هۆرمۆنی خۆشەویستی دەردەدات