لە هەڵەبجە بەشی هێڵکاریی مێشک، دەمار و ماسوولکەکان دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

لە هەڵەبجە لەنێو نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بەشی هێڵکاریی مێشک، دەمار و ماسوولکەکان کرایەوە؛ سەرپەرشتیاری بەشەکە دەڵێت: ئامێرەکان پێشکەوتوون و رۆژانە 5 بۆ 6 نەخۆش بەڕێدەکرێن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 9-7-2025 د. شوان ئەبوبەکر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار کە سەرپەرشتیاری بەشەکەیە بە رووداوی راگەیاند، هەفتانە نزیکەی دوو رۆژ ئەو بەشە کراوەیە و هەر نەخۆشێک دوای راوێژکردن بە پزیشک، هێڵکارییەکەی بۆ دەکرێت.
 
د. شوان ئەبوبەکر روونی کردەوە، ئەو رۆژانەی لە بەشەکە دەوام دەکرێت نزیکەی 5 بۆ 6 نەخۆش هیڵکارییان بۆ دەکرێت.