پسپۆڕێک: کچانی ئێستا بەهۆی ئەوەی بە ناتەندروستی دەژین، زووتر سووڕی مانگانەیان دەستپێدەکات

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون هۆشداری دەداتە کچانی بچووک و دەڵێت: ئەگەر بە ناتەندروستی بژین، زووتر سووڕی مانگانەیان دەستپێدەکات و ئەمەش کۆمەڵێک کاریگەریی لاوەکیی دەبێت لەسەر جەستە و دەروونیان.
 
ئەمڕۆ شەممە 9-8-2025 د. نیان سەرتیپ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بووڵتەنی تەندروستیدا باسی ئەو نیشانانە دەکات کە خانمان دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە تووشیان دەبێت وەکو؛
 
- دڵەڕاوکێ و راڕایی
- کەمخەوی
- کەمبوونەوەی متمانەبەخۆبوون
- ئارەقکردنەوەی زۆر
- ئازاری ماسوولکە و جومگەکان
- وشکبوونەوەی پێست
- وشکبوونەوە و خورانی کۆئەندامی زاوزێ
 
لەبارەی چارەسەری ئەو نیشانانەی خانمانی سەروو 50 ساڵان گوتی، پاڵپشتیی دەروونیان و پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست دەکرێت هاوکاربن لە کەمکردنەوەی نیشانەکان.
 
د. نیان سەرتیپ دەڵێت: بەهۆی زیادخواردنی خۆراکە خێراکان و خەوی زۆرەوە دەشێت کچان زووتر لەماوەی ئاسایی خۆیان، سووڕی مانگانەیان دەستپێبکات.