کلینیکاست، وەرزی نوێی پۆدکاستە تەندروستییەکەی رووداو دەستپێدەکات
رووداو - تەندروستی
وەرزێکی نوێی پۆدکاستە تەندروستییەکەمان دەستپێدەکات؛ د. هونەر رێبوار میوانی جیاوازی بۆ ئامادە کردوون و بابەتێک باس دەکرێت کە لای تۆ هێشتا جێی پرسیارە!
پۆدکاستی کلینیکاست هەموو رۆژانی دووشەممە کاژێر 19:00 بە کاتی هەولێر پێشکێشدەکرێت و هەمان کات لە پەیجی فەیسبووکی رووداوی تەندروستی و رادیۆی رووداو بە شێوەی راستەوخۆ دادەنرێت.
د. هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستەکە دەڵێت: لەگەڵ هەر بابەت و مژارێکی تەندروستی چەندان هۆشیاری و بابەتی جیدی تەندروستی باس دەکرێن کە تیایدا بینەر و گوێگر خۆیانی تێدا بدۆزنەوە.
د. هونەر رێبوار دەشڵێت، کەیس و چیرۆکی نەخۆشەکان باس دەکرێن و روونکردنەوە لەلایەن ئەو پسپۆڕانەوە دەدرێت کە چارەسەریان کردوون تاوەکو دووبارە کەسی دیکە دووچاریان نەبێت و ئەگەریش تووشیان بوون، بە باشی کۆنتڕۆڵی بکەن.
کلینیکاست، پۆدکاستێکی تەندروستیی گشتییە، چیرۆکەکانی نەخۆشخانە و گرفتە تەندروستییەکانی کۆمەڵگە دەخاتەڕوو، لەڕێگەی میوانی تایبەتمەندەوە هەرجارەو باسی کێشەیەکی تەندروستی دەکات و چارەسەرییەکانی روون دەکاتەوە. ئەم پۆدکاستە هەفتانە د. هونەر رێبوار پێشکێشی دەکات کە خۆشی پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتنە.