لە ئەڵمانیا خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ خوار 16 ساڵ قەدەخەن
رووداو - تەندروستی
پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیاوە باسی رێکارەکانی حکومەتی وڵاتەکە دەکات لەبارەی قەدەخەکردن و کەمکردنەوەی خواردنەوە وزەبەخشەکان و دەڵێ، بۆ کەسانی خوار 16 ساڵ قەدەخەن و بۆ بەساڵاچووانیش هۆشداری تووند دەدرێت.
مەی دۆست، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا دەڵێت: لە ئەڵمانیا هیچ خۆراکێکی وزەبەخش نابێت بە منداڵ و نەوجەوانانی خوار 16 ساڵ بفرۆشرێت.
بەپێی راپرسییەک، لەو وڵاتە 68٪ـی گەنجان خواردنەوە وزەبەخشەکان دەخۆنەوە و 12٪ـیش لە هەفتەیەکدا حەوت لیتر دۆخنەوە، واتە بە یەک رۆژ لیترێک خواردنەوەی وزەبەخش دەخۆنەوە.
نەوجەوانێک لە هەولێر دەڵێت، رۆژانە چەند جارێک خواردنەوەی وزەبەخش دەخۆمەوە و یەک دانەی بە 500 دینار دەکڕم؛ لێرەوە راپۆرتەکە ببینە؛