تەندروستیی غەززە: خزمەتگوزارییەکانی تاقیگە پزیشکییەکان و بانکی خوێن نزیکن لە سفر
رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە رایدەگەیێنێت، پێداویستییە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەکان کەمن و خزمەتگوزارییەکانی بانکی خوێن و پشکنینە تاقیگەییەکان گەیشتوونەتە سفر.
تەندروستیی غەززە ئاشکرای دەکات، 75٪ـی پێداویستییە پزیشکییەکانی تاقیگە بەردەست نین و 90٪ـی کۆگەکانی بانکی خوێنیش سفر بوونەتەوە. ئەمانەش بوونەتە هۆی دواکەوتنی پشکنینەکان و وەستانی چارەسەر بۆ هەزاران نەخۆش.
هاوکات بەپێی رێکخراوە خێرخوازییە مرۆییەکان، هۆکاری نەبوونی ئەو پێداویستییە پزیشکییانە بۆ راگرتنی هاوردەکردن و ئاڵوگۆڕی شتومەک بۆ غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوە.