پسپۆڕێک بۆ وەرزشڤانان: دەرزیی هۆرمۆنەکان گورچیلەکانتان سست دەکات
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلە رایدەگەیێنێت، کریاتین سوودی دەبێت بۆ وەرزشڤانان بەو مەرجەی کە کێشەی گورچیلەیان نەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 10-6-2025 د. بڵند نەقشبەندی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلە بە رووداوی راگەیاند، وەرزشڤانان پێویستە هۆشیار بن لە بەکارهێنانی دەرزیی ستیڕۆید و گەشە، چونکە ''زیانی زۆر بە گورچیلەکان دەگەیێنن''.
د. بڵند نەقشبەندی دەڵێت: دەتوانرێت دوو گرام پڕۆتین بۆ هەر کیلۆیەک کێشی جەستە بەکاربێت لەکاتی وەرزشکردن و نابێت زیاتر بێت.
کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا دەریدەخات، کریاتین تەنیا سوودی بۆ گەورەکردنی ماسوولکەکان نییە، بەڵکو سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی توانای مێشک و لایەنی دەروونی کەسەکانیش.