هۆشداریی پزیشکێک بۆ ئەوانەی کێش دادەبەزێنن: رێژیمیش بکەن و خەوتان رێک نەبێت، سوودی نییە
رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی کلینیکی خۆراک و قەڵەوی رایدەگەیێنێت، بۆ کەمکردنەوەی چەوریی ورگ پێویستە وەرزش و خۆراکی دروست هەبێت و بە یەک جۆر خۆراکن ناتواندرێت چەوریی ورگ کەم بکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10-8-2025 د. رێبین رەجەب، پزیشکی کلینیکی خۆراک و قەڵەوی لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، رێژیمیش بکەی و خەو رێک نەبێت، کێش دانابەزێت.
هەروەها لەبارەی رۆژووی پچڕپچڕەوە دەڵێت: زۆر تەندروستتر و باشترە بۆ کێشدابەزاندن، لەبارەی رێژیمی کیتۆشەوە گوتی، ''دەبێت بۆ ماوەیەکی کات بێت و نابێت بەدرێژیی پەیڕەو بکرێت.
لە هەرێمی کوردستان خواست لەسەر خۆراکە ئامادەکراوەکان زۆرە و خاوەن مارکێتێک لە هەولێر دەڵێت: پێویستە هاونیشتمانییان ئاگاداری زیانەکانی خۆراکە ئامادەکراوەکان بن.
ئەو خاوەن مارکێتە ئاشکرای کرد، خۆراکە ئامادەکراوەکان بڕێکی زۆر لە مادەی پارێزەریان تێدەکرێت و زیاتریش فەرمانبەران و گەنجان دەیانخۆن.