رێنوێنییەکانی چۆنیەتیی پێوانەکردنی پەستانی خوێن بە دروستی بزانە
رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمریکا چەند رێنوێنییەکی ورد لەسەر پێوانەکردنی پەستانی خوێن رادەگەیێنێت، یەکێکیان ئەوەیە کە پێش ئەوەی پێوانەکردنە بکەیت، نابێت چا، کحول، قاوە و خواردنەوە وزەبەخشەکانت خواردبێتەوە.
کۆمەڵەی پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمریکا دەڵێ، لەکاتی پێوانەکردنی پەستانی خوێن، نابێت قسە بکرێت و بەستەری ئامێرەکە لە سەروو چەمانەوەی ئانیشکەوە بێت، بە باشی ببەسترێت و نابێت لەسەر جلوبەرگەوە ببەسترێت.
ئەمە رێنوێنییەکانن؛
پێش ئەوەی پێوانەکردنە بکەیت؛
- جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ مەکێشە
- چا، کحول، قاوە و خواردنەوە وزەبەخشەکان مەخۆرەوە
- وەرزش مەکە
- میزەڵدانت بەتاڵ بکەرەوە
- ماوەی پێنج خولەک بحەسێرەوە
لەکاتی پێوانەکردنەکە؛ قسە مەکە و مەترسێ، باشترە دوو جار پێوانەکە تۆمار بکەیت بۆ دڵنیابوونەوە، بەڵام هەر جارێکیان چەند خولەکێکی لەنێوان بێت.
شێوەی دانیشتن گونجاو بێت؛ پاڵبدەرەوە بە کورسییەکە، قاچ مەخەرە سەر قاچ و با قاچەکان لە زەویدا بن، ئەو دەستەی پێوانەکەی لێدەکرێت لەسەر مێزێک دابنرێت و پەستانی نەکەوێتە سەر.
شوێنی دانانی ئامێرەکە؛ بەستەری ئامێرەکە لە سەروو چەمانەوەی ئانیشکەوە بێت، بە باشی ببەسترێت و نابێت لەسەر جلوبەرگەوە ببەسترێت.
تا ئێستا ئەم مەرجانەت جێبەجێکردووە بۆ پێوانەکردنی پەستانی خوێن؟ دکتۆر رامێن خەسرەو بەم شێوەیە روونی دەکاتەوە.