بە ڤیدیۆ؛ نینۆکبڕێک لەنێو گەدەی نەوجەوانێکی 17 ساڵ دەردەهێندرێت
رووداو - تەندروستی
نەوجەوانێکی 17 ساڵ لە هەولێر نینۆکبڕێک قوتدەدات و خۆی دەچێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی بۆی دەربهێنن، ئەو پسپۆڕەی نینۆکبڕەکەی دەرهێناوە دەڵێ، ئەو کوڕە ناڕێکیی دەروونیی هەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-12-2025 د. بڵند سیروان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر کە نینۆکبڕەکەی دەرهێناوە بە رووداوی راگەیاند، ئەو کوڕە ناڕێکیی دەروونیی هەبووە، بۆیە ئەو تەنە قەبارە گەورەیەی قوتداوە و بە هەناوبین بۆمان دەرهێنا.
د. بڵند سیروان دەڵێ، نینۆکبڕەکە قەبارە گەورەکان بووە و ئەمەی بە دەگمەن دانا، چونکە تەنێک بەو قەبارەیە بە ئەستەم قوتدەدرێت.
ئەو پسپۆڕە هۆشداری دایە بەخێوکەرانی تووشبووانی نەخۆشی و کێشە دەروونییەکان، کە هەمیشە لەژێر چاودێریدا بیانهێڵنەوە و بە تەنیا جێیان نەهێڵن یاخود تەنی بچووکیان لەلاوە دانەنێن کە ئەگەر قوتدانی هەبێت.