بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ داوای بەهاناوەچوون دەکات
رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات و دەڵێت، بەهۆی نەبوونی پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەییەوە، نەخۆشخانەکانی شارۆچکەکە خەریکە پەکیان دەکەوێت.
د. نوورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، "لەڕووی پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەییەوە نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵ خەریکە پەکیان دەکەوێت، ەنانەت برین پێچیشمان نییە."
بە گوتەی د. نوورەدین جەلال، کارەبای چەمچەماڵ بڕاوە و نەخۆشخانەکان بە مۆلیدە کار دەکەن، لە کاتێکدا تەندروستیی چەمچەماڵ 11 ملیۆن دینار قەرزداری بەنزینخانەیەکە و خاوەنەکەی پێی گوتوون کە چیتر سووتەمەنییان پێنادات.
سەبارەت بە بودجەش، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ گوتی، "بودجەیەکمان هەیە، بەڵام 20% کەم کراوەتەوە."
د. نوورەدین جەلال ئاماری رووداوێکی ئەم دواییەی خستەڕوو و گوتی، "دوو کەس خنکاون و 15 بریندارمان هەیە. لە بریندارەکان، نەشتەرگەری بۆ دووانیان کراوە و یەکێکیان رەوانەی سلێمانی کراوە، ئەوانی دیکە باری تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چاودێریدان."