پزیشکێکی میوزیکژەن: میوزیک مێشک ئاسوودە دەکات و سووڕی خوێنیش چالاک دەکات
رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی دەرمانساز رایدەگەیێنێت، میوزیک ئارامی بە دەروون دەبەخشێت و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر خانەکانی مێشک هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11-1-2026 دکتۆر سەنار محەممەد، پزیشکی دەرمانساز کە 20 ساڵ ئەزموونی کارکردنی لە بواری میوزیکدا هەیە، لە بوڵتەنی تەندروستی راگەیاند، میوزیک خۆراکی دەروونە و کاریگەریی زۆر باشی لەسەر دەمارەکانی مێشک هەیە،بەر لەوەی ببمە پزیشک، موزیکژەن بووم و زۆرکات کە بێتاقەت و خەمۆک بووم، بە گوێگرتن لە میوزیک توانیومە ئارامیی دەروونی بدۆزمەوە.
بە گوتەی دکتۆر سەنار، میوزیک و گۆرانی کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر خانەکانی مێشک هەیە و بە گوێگرتن لێی سووڕی خوێن چالاک دەبێت.
ئەو پزیشکە دەرمانسازە پێیوایە، هەموو کەسێک دەتوانێت گۆرانی بڵێت، بە مەرجێک حەز و خولیای هەبێت و دەڵێت، "باشتر وایە کۆبوونەوە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە میوزیکەوە بن."